پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە ١١ی ئازاە بڵاو دەکاتەوە
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٥٢ساڵ بەسەر رێکەوتنی ١١ی ئازار، نێچیرڤان بارزانی راگەێندراوێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەێنێت، ده‌بێت هه‌موومان له عێراق په‌ند له‌و وانه‌یه وه‌ربگرین و به پاراستنى فیدرالیزم و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى عیراق، ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان دابین بكه‌ین.
ئەمڕۆ هەینی بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٥٢ ساڵ بەسەر رێکەوتنی ١١ی ئازار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ڕێكهوتنى ١١ی ئازار گرینگ‌ترین ده‌ستكه‌وتى مێژووى نوێى تێكۆشانى ئازادیخوازی گه‌لى كوردستانه كه بوه یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى یاسایى و دانپێدانان به مافه ڕه‌واكانى. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عیراق دواتر له ڕێكه‌وتنه‌كه په‌شیمان بوه‌وه، به‌ڵام بوه هۆى ناساندنى دۆزى گه‌لى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جیهان و بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سكه‌وته‌كانى دواترى له ڕاپه‌ڕین و دامه‌زراندنى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و فیدراڵی هه‌رێمى كوردستان.
هەر لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عیراق ڕێزى له ڕێككه‌وتنه‌كه بگرتایه، ووڵات و داهاتووى نه‌وه‌كانى له چه‌ندین شه‌ڕ و مه‌ینه‌تى ده‌پاراست و ئێستا عیراق به ته‌واوى ووڵاتێكى دیكه‌ى سه‌قامگیر و ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو ده‌بوو. ئێستاش ده‌بێ هه‌موومان له عێراق په‌ند له‌و وانه‌یه وه‌ربگرین و به پاراستنى فیدراڵیزم و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى عیراق، ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان دابین بكه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، با ئه‌م یاده بكه‌ینه هانده‌رى پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و یه‌كڕیزی گه‌لى كوردستان كه ئه‌وساش سه‌ركه‌وتن و ڕێكهوتنى ١١ی ئازارى لێكهوتهوه، هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانین مافه‌كان و ئێستا و داهاتووى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان بپارێزین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە