وەزیرەکەی سەدر: ڕێگە بە گەندەڵی زیاتر نادەین

وەزیرەکەی سەدر: ڕێگە بە گەندەڵی زیاتر نادەین

پەیامی کورد... وەزیرەکەی سەدر: ڕێگە بە گەندەڵی زیاتر نادەین

ساڵح محەممەد عێراقی کە خۆی بە وەزیرەکەی سەدر ناو دەبات و لە ڕێبەری ڕەوتی سەدرەوە نزیکە، دەڵێت ڕێگە بە گەندەڵی زیاتر نادەین کە لەلایەن کەسانی گەندەڵەوە سەرپەرشتی بکرێت.

بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن وەزیری سەدرەوە بڵاو کرایەوە "شۆڕشگێڕە ئاشتیخوازەکان، ئەوەی لەسەر شانتان بوو بە ئەنجامتان گەیاند".

بە وتەی وەزیری سەدر "ڕێگە نادەین دەستدرێژی بکەنە سەرتان، ئێوە پارێزەری چاکسازیین، و ڕێگە بە گەندەڵییەکی تر نادەین کە لەلایەن گەندەڵکارانەوە سەرکردایەتی بکرێت".

دوای داخستنی سەرجەم هەژمارەکانی لە سۆشیاڵ میدیا، ساڵح محەممەد عێراقی جارێکی دیکە دەستی کردووەتەوە بە تویتکردن و لێدواندان، یەکەم وتارەکەی بانگەشە بۆ دەرکردنی ڕێکخراوە چەکدارەکان دەکات لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە