پەیامی کورد ... کوژرانی سێ چەکداری داعش لە سنووری سەلاحەدین
تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین هێرشیان كرده سەر كیڵگەی نەوتی عەلاس و له وهڵامدانهوهی هێزه ئهمنییهكاندا، سێ چەكداریان لێ كوژرا.
محەممەد عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ دووشەممە راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین هێرشیان كرده سهر كیڵگەی نەوتی عەلاس و له ئاكامی وهڵامی هێزە ئەمنییەكاندا، سێ چهكداری داعش كوژران و دووكارمەندی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق بریندار بوون".
ئەو بەرپرسەی پۆلیس راشیگەیاند: "تیرۆیستانی داعش پاش ئەو پەلامارە هەڵاتوون و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ناوچەكە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گەمارۆ دراوە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە