چوار بەندکراوی کورد لەئیلام مانیان لە خواردن گرتووە

چوار بەندکراوی کورد لەئیلام مانیان لە خواردن گرتووە

پەیامی کورد... چوار بەندکراوی کورد لەئیلام مانیان لە خواردن گرتووە

چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی میهرداد قەیسەربەیگی، ئەیووب گەڕاوەند، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد، خەڵکی شاری سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ناڕوونیی چارەنووسیان و پێڕانەگەیشتنی دۆسیەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ڕۆژی یەکشەممە، ١ی گەلاوێژی ٢٧٣٢ (٢٣ی جولایی ٢٠٢٣)، میهرداد قەیسەربەیگی، خێزاندار و تەمەن ٣٤ ساڵ، ئەیووب گەڕاوەند، خێزاندار و تەمەن ٣٦ ساڵ، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد، تەمەن ٢٦ ساڵ و ڕاهێنەری وەرزشی وشۆ، چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەراوڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەم چوار هاووڵاتییە کە ماوەی ٤٣ ڕۆژ دەستبەسەر کراون و لە بەندیخانەی ناوەیدی ئیلام ڕاگیراون، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ناوڕوونیی چارەنووسیان و پێڕانەگەیشتن دۆسیەکەیان لەلایەن داواکاری گشتیی ئەو شارە، مانیان لە خواردن گرتووە.

میهرداد قەیسەربەیگی، ئەیووب گەڕاوەند، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ لە شاری سەراوڵە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.

شایانی باسە کە میهرداد قەیسەربەیگی و ئەیووب گەڕاوەند پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری سەراوڵە جارێکی تر دەستبەسەر کراون.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە