پەیامی کورد... بەریتانیا: لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرەنگاری کۆچی نایاسایی دەبینەوە
حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەرەنگاری کۆچی نایاسایی ببێتەوە و ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەى بەرەنگاری ئەو ناوەڕۆکانە دەبنەوە کە بانگەشەی گواستنەوەی قاچاغ و کۆچی نایاسایی دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و کۆمپانیاکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی، کار لەسەر بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و ئەو جۆرە ناوەڕۆکانە دەکەن کە خەڵکی هانی کۆچ کردن دەدەن.
لە ساڵی رابردوو حکومەتی بەریتانیا بەڵێنی راگرتنی کۆچی نایاسایی لە رێگەی بەلەمی بچوک لە کەناڵی ئاوی مانشێ لە باکوری فەڕەنسا دا، بەڵام پلانەکانی شکستیان هێنا و جگە لەوەش پلانی گەڕانەوەی کۆچبەری نایاسایی لەو وڵاتە یان گواستنەوەیان بۆ رواندا بەربەستی بۆ درووست بوو.
ئەم هاوبەشییەی نێوان بەریتانیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی کۆمپانیای مێتا و تیک تۆک و ئێکس "تویتەری پێشوو" بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ناوەڕۆکی هاندەری کۆچ کردن بۆ بەریتانیا کار دەکەن.
واتە ئەو ناوەڕۆکانەی باس لە دروست کردنی بەڵگەنامەی ساختەو وەرگرتنی ڤیزا بە نرخی کەم و گواستنەوەی منداڵ بە خۆڕایی و بانگەشەی رێگای سەلامەتی قاچاغ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەسڕنەوە.
پێشتریش ریشی سۆناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، "بۆ راگرتنی بەلەمی نایاسایی کۆچبەران لەسەریان پێویستە بەرەنگاری مۆدێلی نوێی گواستنەوەی کۆچبەران بە قاچاغ ببینەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە