دوای نزیكەی ١٠مانگ لەداخستنی ڕێگای كەركووك - هەولێر ، لە لایەن هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبییەوە ئەمڕۆ ١٩ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ ڕێگاكە کرایەوە .
بە ئامادەبوونی عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنەی بەغدا : " بەختەوەرانە دوای چەندین کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا، ئەمڕۆ بە فەرمی ڕێگای هەولێر بۆ کەرکووک بە ڕووی هاووڵاتیاندا کرایەوە و ئاڵای سەربەرزی کوردستان جارێکی دیکە لەوە ڕێگایە درەوشایەوە .
وەکوو ستافی " پەیامی کورد " هیواخوازین کەرکووکی دڵی کوردانیش بە یەکجاری بگەڕێتەوە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان و دڵی ٦٠ میلیون گەلی کورد پڕ بێ لە هیوای گەورەتر بۆ بە دەوڵەت بوونی کوردستانێکی سەربەرز و ئازاد ...
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە