پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ موستەفا کازمی ڕادەگەینێت
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە و چەند پرسێكیان تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی هەینی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ موستەفا كازمی، لە تویتێكدا رایگەیاند، گفتوگۆ بۆنیاتنەرەكانیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبارەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ درێژە پێداوە.
راشیگەیاندووە، لەسەر چەند پرسێكی پەیوەندیداریش كە لە بەرژەوەندی هەردوولادایە گفتوگۆیان كردووە.
رۆژی پێنج شەممە سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەردانێك گەیشتە هەولێر و دوای كۆبوونەوە لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم سەردانی دهۆكی كرد و دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و كامپی ئاوارەكانی شەنگالی بەسەركردەوە و لە شاری دهۆكیش چاوی بە ژمارەیەك لە كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی بادینان كەوت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە