پەیامی کورد ... تەندروستی جیهانی: کۆتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکە
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، دەڵێت؛ کۆتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکە، بەڵام هۆشداریش دەدات لەسارد بوونەوەی هاووڵاتیان لەڕێنماییەکان و پشگوێخستنی رێکارە تەندروستییەکان دژی ڤایرۆسەکە.
د. تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبەیاننامەیەکدا کە لەئەکاونتی فەرمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکراوەتەوە، نوسیوویەتی؛ کاتێکی خۆشە بۆ ئەوەی هەست بە ئاسودەیی بکەین، کە نزیکین لەکۆتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ناشبێت ڕێکارەکانی خۆپارێزی پەراوێز بخەین.
لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە؛ وڵاتانی هەژار لەچارەکی یەکەمی ساڵی 2021 یەکەم کوتانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەردەگرن، کەنەداش یەکێکە لەو وڵاتانەی بە بەخشینی پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوکاری وڵاتانی هەژار دەکات و بۆ ئەم هەوڵەشی لەلایەن، رێکخراوی تەندروستی جیهانی سوپاس کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە