بومەلەرزەیەکی نوێ بە گوڕی 5.3 پلە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ڕوویدا

بومەلەرزەیەکی نوێ بە گوڕی 5.3 پلە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ڕوویدا

پەیامی کورد... بومەلەرزەیەکی نوێ بە گوڕی 5.3 پلە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ڕوویدا

بوومەلەرزەیەکی نوێ ڕوویدا، لە بەیانی ڕۆژی سێشەممەدا، بە گوڕی ٥.٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە ویلایەتی ئادی یامان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.

ئیدارەی فریاکەوتن و کارەساتەکانی تورکیا، ئافاد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە قەزای گۆڵباشی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 06:13 بەکاتی ناوخۆ (+3G) ڕوویداوە، بە قوڵایی 8.13 کم.

ڕۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەک لە تورکیا و سوریای هەژاند کە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر و دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ پلە ڕوویدا و زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی لە هەردوو وڵاتدا بەجێهێشت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە