پەیامی کورد... سه‌ركرده‌یه‌كی داعش لەڕۆمادی ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستی شاری رومادی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش له بۆسه‌یه‌كدا ده‌ستگیر كرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌ش كرد، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆسه‌یه‌كیان بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری رێكخراوی داعشی تیرۆریست دانا و توانیان ده‌ستگیری بكه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و سه‌ركرده ده‌ستگیر كراوه پێشتر ده‌ستی هه‌بووه له چه‌ندین كرده‌وه تیرۆرستی له پارێزگای ئه‌نبار دژی هێزه ئه‌منییه‌كان له كاتی ناوچه‌كه‌ی له ژێر كۆنترۆلیان دا بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ئه‌نجامی زانیاری هه‌واڵگری ورد هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان ئه‌و سه‌ركرده ده‌ستگیر بكه‌ن و گواستیانه‌وه بۆ شوێنی تایبه‌تمه‌ند، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی ناوی ئه‌و سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌یان بڵاو نه‌كرده‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە