پەیامی کورد... ڕووسیا: شەڕی ئۆ کراین دەیان ساڵ بەردەوام دەبێت
لێپرسراوێکی ڕووسیا دەڵێت، شەڕی ئۆ کراین پێ دەچێت ناوبەناو ئاگربەستی تێدا دروست ببێت، بەڵام دەیان ساڵ درێژە دەکێشت و بەردەوام دەبێت.
دیمیتری میدڤیدیڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند، کێشەی سەرەکی ڕووسیا لەگەڵ ئۆ کراین و هۆکاری سەرەکی هەڵگیرسانی شەڕیش ئەوەیە کە ئەو وڵاتە خاوەنی بڕیار و دەسەڵات و حوکمڕانی خۆی نییە و لەلایەن وڵاتانی خۆرئاوا بە گشتی و ئەمریکا بەتایبەتی بەڕێوەدەبرێت و تا بەو شێوەیەش بەردەوام بێت، کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوانیشیان بەردەوام دەبێت و کۆتایی نایەت.
وتیشی، لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆ کراین پێ دەچێت ناوبەناو ئاگربەست ڕابگەیەنرێت و ماوەکەی بگاتە ساڵێک یان زیاتریش، بەڵام بە ئاسانی کۆتایی نایەت دەیان ساڵ بەردەوام دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە