کوژران و برینداربوونی ٧ هاووڵاتی لە هێرشێکی داعشدا

کوژران و برینداربوونی ٧ هاووڵاتی لە هێرشێکی داعشدا

پەیامی کورد … کوژران و برینداربوونی ٧ هاووڵاتی لە هێرشێکی داعشدا

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی تەمووز ساڵی ٢٠٢١، لە پێکدادانێکی نێوان هاووڵاتییان و رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە، پێنج هاووڵاتی کوژران و دوانیش بریندار بوون

 

بە پێی هەواڵی بڵاوکراوە لە میدیاکان داعش هەڵیکوتاوەتە سەر گوندی قەڵعە لە دەوروبەری جەلەولا لە سنووری پارێزگای دیالە و دوو هاووڵاتیی رفاندووە، بۆیە باوکی ئەو دوو هاووڵاتییە پەنای بردووەتە بەر خەڵکی گوندی ئوم حەنتە و خەڵکەکەش چوونەتە سەر داعش، بۆ ئەوەی ئەو دوو هاووڵاتییەیان لەدەست رزگار بکەن.

بە گوێرەی هەواڵی بڵاوکراوە لە شەفەق‌نیوز، داعش کەمینێکی لە دەوروبەری گوندی سەیف سەعد لە باشووری شارەدێی قەرەتەپە لە سنووری شارۆچکەی جەلەولا بۆ خەڵکەکە داناوەتەوە و بە چەک رووبەڕوویان بووەتەوە، لە ئەنجامی شەڕەکەدا پێنج هاووڵاتیی کوشتوون و دوانیشی بریندار کردوون و ئۆتۆمبێلەکەیشی سووتاندوون.

سەرچاوەکە جەختیش دەکاتەوە، لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکە، دوو کەسە رفێنراوەکە هەڵهاتوون و دەربازیان بووە، بەڵام حه‌وت کەسی دیکە بوونەتە قوربانی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە