هۆشدارییەک لە کەشناسیی هەرێمی کوردستانەوە

هۆشدارییەک لە کەشناسیی هەرێمی کوردستانەوە

پەیامی کورد... هۆشدارییەک لە کەشناسیی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ دەدات و ڕایدەگەیەنێت، "کاریگەری ئەم خۆڵ بارینە لە سبەی دووشەممە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان ".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "لە ئەنجامی کاریگەری دروست بوونی ناسەقامگیریەک لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای عێراق بە تایبەتی، پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی تۆز و خۆڵ زۆربەی ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "کاریگەری ئەم خۆڵ بارینە لە سبەی دووشەممە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان ".

کەشناسی ڕاشیگەیاندووە، "ئاستی خۆڵ بارین لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاواز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ خێرای با زیاد دەکات لە کاتی زیاد بوونی خێرای با پێشبینی دەکرێت ئاستی خۆڵ بارین گۆڕانکاری بەسەر بێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر واتە هەندێک ناوچە تۆز و خۆڵی زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەیەکی تر".

ئەوەش خراوتە ڕوو، "سنووری پارێزگای دهۆک ئاستی خۆڵ بارینی کەمتر دەبێت بە بەراورد بە ناوچەکانی تر ڕۆژی سێ شەممە کاریگەری خۆڵ بارین بە ئاستی کەمتر لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت ڕۆژی چوارشەممە کاریگەری ئەم خۆڵ بارینە لەسەر ناوچەکەمان کۆتای دێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە