هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان دەستبەسەر کرا

 

یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی خۆپێشاندەرەکانی مانگی تەشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووی شاری مەریوان کە لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە بەڕێ کراوە. 

 

بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە ٤ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، پشتیوان ئەفسەر، خەڵکی گوندی " نێ" ی مەریوان، پاش بانگکران بۆ دادگای شۆڕشی سنە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە.

 

پشتیوان ئەفسەری خەڵکی گوندی نێ لە ناوچەی مەریوان، رۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ ( ١٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٩) لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای مەریوانەوە دەستبەسەر و پاش مانگێک لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای شەهرامفەری سنە بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. 

 

ئەو هاووڵاتییە کوردە بەفرانباری ساڵی رابردوو لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٩ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە  بۆ ۵ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە