پەیامی کورد ... بەرپرسێکی باڵای ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان کوژرا
بەرپرسانی ئەمنی وڵاتی ئه‌فغانستان ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یاند، ئه‌بو موحسین میسڕی، فه‌رمانده‌ی باڵای رێكخراوی قاعیده و كه‌سی دووهەمی ئه‌و رێكخراوه، كه له لیستی داواكراوترین تیرۆریستیی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا بوو، له‌لایه‌ن هێزەکانئی ئه‌فغانستانه‌وه كوژرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، ئه‌بو موحسن میسڕی له ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تدا له هه‌رێمی غه‌زنه كوژراوه.
ئه‌بو موحسن میسڕی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا تۆمه‌تباره به دابینكردنی پاڵپشتی ماددی و سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی و پیلانگێڕان بۆ كوشتنی ئه‌مریكییه‌كان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە