ئەمڕۆ لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە بەندەر عەباسی باشووری رۆهەڵاتی ئێران تەقینەوەیەک روویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە بەندەر عەباسی ناوەندی پارێزگای هورمزگان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران روویداوە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.
ئاشکراشیانکرد، تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا بە دیاریکراوی ژمارەیان نەزاندراوە.
تا ئێستا بە فەرمی هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرانەکراوە، بەشێک لە میدیاکانیش باسیان لەوە کردووە ئەگەری هەیە بەهۆی هێرشێکەوە بووبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە