جۆ بایدن پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان دەکات

جۆ بایدن پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان دەکات

پەیامی کورد... جۆ بایدن پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان دەکات

بایدن پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لە موسڵمانانی ئەمریکا و جیهان کرد.

لە پەیامەکەی بایدندا هاتووە: پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانانی ئەمریکا و تەواوی جیهان دەکەین بەبۆنەی جەژنەوە نزا بۆ هەموو ئەو خانەوادانە دەکەین کە لە هەر کوێیەکی جیهان ئاوارە و دەربەدەر بوون و لێک دابڕاون.

بایدن بیری خستووەتەوە کە وەک ئەوەی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە بانگهێشتی خەڵک کراوە بۆ ئەوەی لەپێناو هێنانەدی دادپەروەری تێبکۆشن و بۆ ئەوەی کۆمەڵەکان یەکتر بناسن بەشێوەی لێک جیاواز بەدیهێناون و ئاماژەی بەوەدا کە ئازادی بیروباوەڕ تەنیا بۆ ئەمریکا نا بەڵکوو لە تەواوی وڵاتان بەهایەکی بنەڕەتییە.

لە لایەکی دیکەوە بایدن تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە نەریتی پیرۆز ڕاگرتنی جەژنی ڕەمەزان بۆ کۆشکی سپی گەڕاوەتەوە و لە ڕۆژی دووشەممە ئەنجام دەدرێت، ئەو موسڵمانانەی کە هاووڵاتی ئەمریکین بەشداری لەو چالاکییەی کۆشکی سپیدا دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە