پەیامی کورد... لە عێراق بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سنووردار دەکرێت
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لیژنەیەکی پێک هێناوە بۆ چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو بابەتانەی کە لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو دەکرێنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو بابەتانەی کە لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو دەکرێنەوە، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتانە دەکرێت کە ناوەڕۆکێکی نزمیان هەیە و لەگەڵ کۆمەڵگەدا ناگونجێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: ئەو کەسانەی لەو جۆرە پۆستانە دەکەن دەستگیر دەکرێن و دەدرێن بە دادگا و لە ئێستا دا لیژنەکە دەستی بەکارەکانی کردووە و چەند کەسێکیشی دەستگیرکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە