ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو هاوژینەکەی کوشت لەگەڵ ئەوەی چەکەکەشی پێداوە دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو هاوژینەکەی کوشت لەگەڵ ئەوەی چەکەکەشی پێداوە دەستگیرکران

پەیامی کورد... ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو هاوژینەکەی کوشت لەگەڵ ئەوەی چەکەکەشی پێداوە دەستگیرکران


ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: ئەو کەسەی شەوی رابردوو لە هەولێر بە دەستڕێژی گوللـە هاوژینەکەی خۆی کوشت و خوشکەکەی بریندارکرد، خۆی رادەست کردوون، ئاسایش هەروەها ئەو کەسەی دەستگیرکردووە کە چەکەکەی پێداوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردو تۆمەتبار (هە ، ڕ ، ی) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەلایەتی لەگەڕکی ئەندازیاران شاری هەولێر هێرش دەکاتە سەرماڵی خەزورانی و بەچەکی جۆری کلاشنکۆف دەست ڕێژی گولەی کردوە.

ئاماژەشیان بەوەكرد، لەئەنجام بۆتەهۆی کوژرانی هاوسەرەکەی بەناوی(ئەڤین)و بریندار بونی خوشکی هاوسەرەکەی بەناوی(پەیمان).

لە بڵاوكراوەكەی ئاسایشی هەولێردا هاتوە، دواتر تۆمەتبار(هە ، ڕ ، ی) خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی یەکەمان کردوە،هەروەها ئەو تۆمەتبارەی کەچەکەکەی بە تۆمەتبار (هە، ڕ ) داوە بەناوی ( م ،ر ) لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەلێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە