بەپێی دواین ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، تاوه‌كو ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی کوردستان، ڕێژه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانی گشتی گەیشتوەتە (٧٩٪) بووە.
لە لێدواننێکی رۆژنامەوانیدا، مازن عبدولقادر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌رێمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، کە "دوایین ئامار له باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان هه‌رێم تاوه‌كو ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه رابردوو گه‌یشتۆته (٧٩،٢٧٪) زۆرترین رێژه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ش له پارێزگایی دهۆك بووه".
ئاشکراشیکرد، کە به‌راورد به‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، له پارێزگاكانی هه‌رێم ڕێژه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له‌هه‌موویان زیاتره، به‌هه‌ولێر و سلێمانی نزیكه‌ی له (٧٩٪) ده‌بێت و دهۆكیش له (٨٠٪) .
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە "لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن پێشبینیده‌كرێت ڕێژه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌كه‌ش زیادبكات بۆ نزیكه‌ی له (٨٠٪ بۆ ٨٥٪)، بەڵام تاوه‌كو ئێستاش نزیكه‌ی له (٤٥٪)ی دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستان بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامنه‌داوه".
ئەو بەرپرسیە کۆمسیۆن باسی ئەوەشیکردووە، کەدوا مۆڵه‌ت ڕۆژی (٧)ی ئایاره بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كان، بۆیه پێویسته هه‌موو ئەو کەسانەی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه سه‌ردانی بنكه‌كانیان بكه‌ن، بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان بۆئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی كارتی تایبه‌ت به‌خۆیان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە