شەش بەندکراوی کورد لە ئێران لەسێدارە دران

شەش بەندکراوی کورد لە ئێران لەسێدارە دران

پەیامی کورد … شەش بەندکراوی کورد لە ئێران لەسێدارە دران

 

سزای سێدارەی لانیکەم ٦ بەندکراوی کورد کە ڕۆژی ڕابردوو برابوونە ژووری تاکەکەسی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ کرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢١، سزای سێدارەی لانیکەم ٦ بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

 

ناسنامەی ئەو شەش کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ ئەحەد نێعمەت وەند خەڵکی ئورمیە

٢_ مستەفا نەسیرخا خەڵکی سەڵماس

٣_ ئیبراهیم نەسیرخا خەڵکی سەڵماس (برای مستەفا)

٤_ محەمەد کەریم محەمەدپوور خەڵکی شنۆ

٥_ سادق مەهمی خەڵکی ئورمیە

٦_ میرسولتان ئەمیری خەڵکی شنۆ

 

 

ئەم شەش کەسە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بنەماڵەکانیان دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە