جارێکی دیکە لە بەغداد هێرشکرایەسەر KFC

جارێکی دیکە لە بەغداد هێرشکرایەسەر KFC

جارێکی دیکە هێرش کرایەسەر خواردنگەکانى KFCـی ئەمریکى لە رۆژهەڵاتی شارى بەغداد، هێرشەکە لەلایەن ژمارەک گەنجەوە ئەنجامدراوە و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە، هێزەئەمنییەکانیش لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی حوزەیرانى 2024، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، "شەوی رابردوو ژمارەیەک خۆپیشاندەر هەڵیانکوتاوەتەسەر دوو خواردنگەى کەی ئێف سیى لە رۆژهەڵاتی بەغداد بەشێک لە کەرەستەکانیان شکاندووە و دایانخستووە".

بەگوێرەى ئەو گرتە ڤیدیۆییانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، "ژمارەیەک گەنج بە دار، بەرد و ئاسن هێرشیان کردووەتەسەر لقەکانی چێشتخانەی کەی ئێف سی لە ناوچەکانی کەڕادە، جادریە و شەقامی فەڵەستین و جام و کەرەستەکانی ناویان شکاندوون".

لە دواى ئەو رووداوەش، هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنى توندیان گرتووەتەبەر و لەسەرجەم ئەو ناوچانە بڵاوەیان پێکراوە بەمەبەستى کۆنترۆڵکردنى دۆخەکە و رووبەڕووبونەوەى حاڵەتی لەناکاو.

ئەو گرووپانەى هێرشەکەیان ئەنجامداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای هێرشکردنەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکەن.

پێشتریش لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، 26ـی ئایارى 2024، بە نارنجۆک هێرشکرایەسەر رێستۆرانتی کەی ئێف سی لە شاری بەغداد ئەوەش کاردانەوەى بەدواى خۆیدا هێنا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە