سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢ کۆڵبەر بوونە قوربانی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢ کۆڵبەر بوونە قوربانی

کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری ڕەەبەت بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێر بە سەختی بریندار و کۆڵبەرێکی دیکە بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی کەدەست دا.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە  " ١١ی سێپتامبری ٢٠١٨ " ، کۆڵبەرێکی ٤٧ ساڵان خەڵکی گوندی کانی زەرد لە کوێستانی مامەند سەر بە ناوچەی هەڵشۆی هەرێمی کوردستان بە ناوی (ئا. ئا) لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی دەست دا.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات کۆڵبەریکی دیکەی خەڵکی ڕەبەت لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بووە.

 ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە ٢٣ ساڵانەی حسێن ئەحمەدی کوڕی سەید ئەحمەد ڕاگەیندراوە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سەردەشت گوازراوەتەوە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە