منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

پەیامی کورد... منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کرا


کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی مانی حەبیبی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت بە سەختی بریندارکرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (١٥ی مارسی ٢٠٢٣) کۆڵبەرێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی مانی حەبیبی خەڵکی گوندی "حەشمەر" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لە سنووری "کەلە بەر" ی نەوسود کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت و بە سەختی بریندارکرا.

ئەم کۆڵبەرە مێرمنداڵە، دوای پێکرانی بە گوللەی هێزەکانی حکوومەت، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گواستراوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا لانی کەم ٤ کۆڵبەر و کاسبکاری تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان لەدەست داوە و ٧ کۆڵبەری منداڵی دیکەش برینداربوون.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە