پەیامی کورد … هوشداری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر دۆخی ئەفغانستان
بههۆی رووداوهكانی ئهم دواییهی ئهفغانستان، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ھاوکاری بەپەلە بۆ ئهو وڵاته دەکات و، پێشبینی دەکرێت نیو ملیۆن کەس لەو وڵاتە ئاوارە ببن.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند: ڕەوشی ئەفغانستان کارەساتبارەو گرنگی گەیشتنی پێداویستییە مرۆییەکانیش زیاتر دەبن، لەگەڵ ئەوەی ڕێکخراوەکەشیان داوای ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری کردووە بۆ ھاوکاریکردنی ئەفغانییەکان، بەڵام تەنھا بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان بە دەست گەیشتووەو، پێویستیان بە ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری ترە.
کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ کاروباری پەنابەران دەڵێت: چاوەڕوان دەکرێت نیو ملیۆن ئەفغانی ڕوو لە سنورەکان بکەن و، وڵاتەکەیان بەجێبھێڵن، ئەوەش خراپترین سیناریۆیە کە ڕوودەدات، ئاماژە بەوەش کراوە، ڕووداوەکانی ئەفغانستان چاوەڕوان نەکراون و زۆر خێرا دەگۆڕێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە