پەیامی کورد … لە مەریوان ژنێک بە دەستی مێردەکەی کوژرا
تەرمی ژنێکی خەڵکی مەریوان کە بەدەستی هاوژینەکەی کوژرابوو، لە بیرێکی ئاو و ئاوەڕۆ دۆزیرایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی٦ی ئابی ٢٠٢١، تەرمی ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بە ناوی “مونیرە قادری” کە حەوتووی ڕابردوو ون بببوو، لە بیرێکی ئاو و ئاوەڕۆی گوندی “چۆڕ” سەر بە شاری مەریوان دۆزیرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مونیرە قادری خەڵکی گوندی “کۆڵان” بووە و ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگۆست) لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی “ئیبراهیم . ف” بە هۆی کێشە لە سەر زێڕەکانیان کوژراوە. مونیرە کەرەستەیەکی سەخت بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەست داوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە، ئیبراهیم دوای کوشتنی مونیرە لەناو خزمەکانی دەنگۆی ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە مونیرە زێڕەکانی بردووە و هەڵاتووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئیبراهیم دوای دۆزرانەوەی تەرمی مونیرە دانی بە کوشتنی ناوبراودا ناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە