پەیامی کورد … هەولێر/ ٩ کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له هه‌ڵمه‌تێكی چه‌ند كاتژمێری‌دا ٩ كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران، ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندین بڕه مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٧ ی نیسانی ٢٠٢١ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنیههكی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه رایگه‌یاند، دوای به‌دواداچونێكی وردی تیمه‌كانیان بۆ گروپێكی بازرگانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌شاری هه‌ولێر شه‌وی ١٦ی ئه‌م مانگه له هه‌ڵمه‌تێكی چه‌ند كاتژمێری‌دا توانرا گروپێكی ٩كهسی ده‌ستگیربكرێت كه بازرگانی ماددههۆشبهرهكانن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیان توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و بڕه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بریتیه له ٢ كیلۆ و ٥٦٩ گرام هیرۆیین، ١كیلۆ و ٣٧٥ گرام كریستاڵ، ٩٨٤ گرام حه‌شیش بڕی ٦٨٠ گرام تلیاك، بڕی ٥٨٠ گرام جامایكا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌م گروپه سه‌رچاوه‌ی دابه‌شكردنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بون له‌شاری هه‌ولێر و ڕۆڵه‌یه‌كی زۆری هه‌رێمه‌كه‌مانیان ئالوده‌ی ماددههۆشبهركان كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان باسی له‌وه‌شكرد، له‌چالاكیه‌كی دیكه‌دا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه‌كانیان به‌هاوكاری بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی حاجی ئۆمه‌ران، توانیان له نزیك به‌ستۆره تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ن كه بڕی ٣ كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری تلیاكی پێبو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە