پەیامی کورد... یەکێتی ئەورووپا سزاکانی سەر ڕووسیای درێژ کردەوە
یەکێتی ئەورووپا لە نوێترین بڕیاریدا سزاکانی سەر ڕووسیای بۆ ماوەی شەش مانگی تر درێژ کردەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنەکەیان بڕیاری داوە بە درێژکردنەوەی ئەو ڕێوشوێنە سزاییانەی گرتویەتیە بەر بەرامبەر ڕووسیا بەهۆی شەڕی ئۆکرایناوە بۆ ماوەی شەش مانگی تر تا بەرواری 31ی کانوونی دوومی 2023 کە تایبەتە بە کەرتی ئابوری ڕووسیا.
سزاکانی یەکێتی ئەورووپا ماوەی حەوت مانگە لەسەر کەرتەکانی دارایی و وزە و بەرگری ڕووسیا بەردەوامە بەتایبەت ژمارەیەک بانک و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەو وڵاتە.
هەروەها ئەو سزایانە ئامانجی ڕێگریکردنە لە گەیشتنی ئەو بانک و کۆمپانیایانەی ڕووسیا بە گەیشتنیان بۆ بازاڕەکانی یەکێتی ئەورووپا، هەروەها قەدەغەکردنی هاوردە و هەناردەی چەکی ڕووسی و کەلوپەلەکانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە