پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستی لەبارەی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسین ڕوونكردنەوە دەدات
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە بۆ سەرجەم بەرێوبەرایەتیە گشتیەكانی تەندروستی نێردراوە هاتووە: ماوەی نێوان دوو ژەمی بەكارهێنانی ڤاكسین 8 هەفتە واتا 56 ڕۆژ دەبێت.
بەپێی ئەو نوسراوەی كە واژۆی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەرەو وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە، نوسراوەكە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی تەندروستی كراوە هاتووە: بەپشت بەستن بە ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی تایبەت بە نەخۆشی كۆڤید 19 بۆ كوتانی زۆرترین ژمارەی هاوڵاتیان كە ئەم ڤاكسینە دەیانگررێتەوە، بە ژەمی یەكەم لە ڤاكسینی فایزەر هاوشێوەی زۆرێك لە وڵاتانی دونیا.
بەپێی بڕیارەكە لە ڕێكەوتی 1 ی 9 ی 2021ەوە ماوەی نێوان هەردوو شەمی ڤاكسینی فایزەر 8 هەفتە دەبێت كە دەكاتە 56 ڕۆژ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە