ئێران مووشەکێکی نوێی ناساند

ئێران مووشەکێکی نوێی ناساند

پەیامی کورد... ئێران مووشەکێکی نوێی ناساند

ئێران مووشەکێکی نوێ (کرۆز)ی ناساند کە توانای بڕینی مەودای ٣٠٠ کیلۆمەتری لە وشکانییەوە بۆ وشکانی هەیە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 6 ی تشرینی دووه‌می 2022 ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، رێوڕەسمی ناساندنی مووشەکە نوێیەکە کە ناونراوە "4B Seyyad" لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئێران بە بەشداری وەزیری بەرگریی ئێران، ئەمیر محەمەدرەزا ئاشتییانی و فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان، فەریق عەلیڕەزا سەباحی فەرد، بەڕێوەچوو.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، مووشەکەکە کە توانای بڕینی مەودای ٣٠٠ کیلۆمەتری هەیه، به سووتەمەنی وشک کار دەکات.

ئیدارەی تاران کە نزیکەی ٣٠ ساڵە لە هەوڵی پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکییە، مووشەکی بالیستی جۆراوجۆری هەیە کە توانای بڕینی مەودای ٣٠٠ بۆ سێ هەزار کیلۆمەتریان هەیە.

ئێران بە مووشەکە بالیستییەکانی کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی، کیمیایی و بایۆلۆجییان هەیە، توانای بەئامانجگرتنی زۆرێک لە خاڵەکانی ئەورووپا و بەشێکی زۆری ئاسیا، ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی هەیە، بەم هۆیەشەوە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت ئیسرائیل-ەوە وەک هەڕەشەیەک دەبینرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە