17 ملیار دۆلاری سڕكراوی ئێران لە عێراق و كۆریای باشوور بۆ ئەو وڵاتە دەگەڕێنرێتەوە

17 ملیار دۆلاری سڕكراوی ئێران لە عێراق و كۆریای باشوور بۆ ئەو وڵاتە دەگەڕێنرێتەوە

پەیامی کورد... 17 ملیار دۆلاری سڕكراوی ئێران لە عێراق و كۆریای باشوور بۆ ئەو وڵاتە دەگەڕێنرێتەوە


میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە كە نزیكەی 24 ملیار دۆلاری ئەژمێری بانكی وڵاتەكەیان كە لە عێراق و كۆریای باشوور سڕكراوە، بۆیان دەگەڕێنرێتەوە، ئەمەش لەڕێی سەرچاوەكانی بەردەست لە سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی.

هەروەها دوای دیداری پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئێران لەگەڵ سەرۆكی جێبەجێكاری سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە هەفتەی ڕابردوودا، بڕیاردراوە كە ئێران نزیكەی 7 ملیار دۆلاری دیكەی لە مافی راكێشانی تایبەت بەخۆی دەستبكەوێت. ئەم گوژمەو گورزە پارەیەش پێكدێت لە 7 ملیار دۆلار لە شایستەكانی ئێران كە لە كۆریای باشوور سڕكراوە، هەروەها 10 ملیاریشی هی پارەی هەناردەكردنی غازە بۆ عێراق كە لەو وڵاتەدا سڕكراوە.

دوای گفتوگۆ و راوێژەكان كە لەمیانەی سەردانی سوڵتانی عومان بۆ ئێران و سەردانی راوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ عومان ئەنجامدراون، بڕیاردراوە كە ئەم پارە سڕكراوانەی ئێران بۆ وڵاتەكە بگەڕێنرێتەوە لەمیانەی ڕێككەوتنێك كە لەگەڵ تاران كراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە