پەیامی کورد ... سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش مه‌ترسییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه که هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌که ده‌کات و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستییان به هاوکاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌یه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٥/١/٢٠٢٠ له هه‌ولێر، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانی به سه‌رۆکایه‌تی ژه‌نه‌ڕال سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره ڕاوێژكاری سه‌ربازی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به ئاماده‌بوونی باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کونسولی به‌ریتانیا له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له پله‌دارانی سه‌ربازی به‌ریتانی، دۆخی ئه‌منی عێراق و پێشهات و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ووڵات، تاوتوێ کران.
په‌ره‌سه‌ندنی جموجۆڵی ئه‌م دواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی له ناوچه‌کانی مادده‌ی ١٤٠ و گرینگی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه، خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که تیایدا به‌رده‌وامی هاوکاری به‌ریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرایه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە