ئەفسەرێکی ئێرانی لە سنووری بانە کوژرا

ئەفسەرێکی ئێرانی لە سنووری بانە کوژرا

پەیامی کورد … ئەفسەرێکی ئێرانی لە سنووری بانە کوژرا

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئێران، شەوی ڕابردوو ڕەشید سپەهوەند یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی پاسەوانی سنوور ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران کوژراوە.

ئیسماعیل ڕۆستەمپوور قایمقامی بانە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی٩ی٢٠٢١ بە ماڵپەڕی (ئیرنا)ی ڕاگەیاندووە: "شەوی ڕابردوو لە ناوچەی "گڵەسوورە"ی سەر بە بانە بەناوی "ڕەشید سپەهوەند" فەرماندەیەکی هێزی پاسەوانی سنوور بە پلەی زابت لە شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ گرووپێکی چەکدار کوژراوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو فەرماندە کوژراوە خەڵکی خوڕەم‌ئابادی پارێزگای لوڕستانە.

هەتا ئێستا هیچ حزب و لایەنێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دژبەری کۆماری ئیسلامی بەرپرسایەتیی ئەو ڕووداوەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا فەرماندەیەکی دیکەی بەسیج بەناوی "تاهیر پووردارناب" بەرپرسی بنکەی بەسیجی گوندی کۆسەکەرێزی سەر بە مەهاباد لەلایەن گرووپی (هەڵۆکانی زاگرۆس)وە کوژرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە