پەیامی کورد... ئێران: هەر بە ئامانجگرتنێکی هێزەکانمان لە سوریا بە توندی وەڵام دەدەینەوە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئەگەر هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا بکرێنە ئامانج، وەڵامێکی توند و خێرای بە دواوە دەبێت.
بە پێی هەواڵێكی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز وتی: بە پێی زانیارییەکانم، تا ئێستا هیچ یەک لە هێزەکانی ئێران لە سوریا نەکراونەتە ئامانج و ئەگەر ئەمە ڕوو بدات، وەڵامەکەی توند دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، هەر بەئامانجگرتنێکی هێزەکانی ئێران لە سوریا بە توندی وەڵام دەدەینەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، حزبوڵڵا بزوتنەوەیەکی خۆڕاگرییە لە بەرامبەر داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە و شووناسێکی سەربەخۆ و لوبنانیی هەیە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە دووری زانیوە کە ئێران و ئەمریکا لە سەر غەززە دانوستان بکەن و ڕایگەیاند کە غەززە بابەتێکی جیاوازە و پەیوەندی بە فەڵەستینییەکانەوە هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە