پەیامی کورد … کوژرانی ٤ تیرۆریست لە حەمرین
شانەی راگەیاندنی ئهمنی عێراق ڕایدهگهیهنێت كە لە میانەی كێوماڵكردنی بەرزاییەكانی حەمرین لە سنووری پارێزگای دیالە، چوار چەكداری داعش كوژراون، دژەتیرۆری عێراقیش رای دەگەیەنێ لە ماوەی ئەمساڵدا 100 چەكداری داعشیان كوشتووە و 250 تریان گرتووە.
ئهمرۆ سێ شهممه 28 ی كانونی یهكهمی 2021 شانەی راگەیاندنی ئهمنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە هێزێكی سەركردایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە لەگەڵ ژمارەیەك چەكداری رێكخراوی داعش لە بەرزاییەكانی حەمرین رووبەڕوو بوونەتەوە چوار چەكداریان كوشتووە، لەو ئۆپراسیۆنەی سێ رۆژە دەستی پێ كردووە و بەردەوامە.
لای خۆشیەوە سەباح نوعمان، گوتەبێژ بەناوی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رای گەیاند كە ئاماری ئۆپراسیۆنەكانی دەزگاكەیان لە ماوەی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 300 ئۆپراسیۆن و لەو رێگایەوە 100 تیرۆریستیان كوشتووە و 250ی تریان گرتووە، جیا لە وێرانكردنی ژمارەیەك حەشارگە و دەستگرتن بەسەر ئەمباری چەك و تەقەمەنی.
ئهوهشی خستهروو، لە ئۆپراسیۆنەكانی دوایش چەند سەركردەیەكی باڵای رێكخراوەكە گیراون، ئەو ئۆپراسیۆنانەیش بووەتە هۆی بەهێزكردنی دۆخی تەناهی و گەمارۆدانی پاشماوەی چەكدارانی داعش و پووچەڵكردنەوەی پلان و هەوڵەكانیان بۆ كردنەئامانجی چەند ناوچەیەك.
لە دوای هێرشەكانی داعش لە چەند ناوچەیەكی عێراق، بەتایبەتی لە ناوچە كوردستانییەكان، ئێستە هەڵمەتێكی فرەوانی هێزە هاوبەشەكانی عێراق و هێزی پێشمەرگە بە پاڵپشتی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو ناوچانە بەڕێوە دەچێت، رۆژانە كوشتنی ژمارەیەك چەكداری داعش و دەستگرتن بەسەر حەشارگەكانیان رادەگەیەنرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە