جگەرە ساڵانە گیانی ٨ ملیۆن کەس دەگرێت

جگەرە ساڵانە گیانی ٨ ملیۆن کەس دەگرێت

پەیامی کورد... جگەرە ساڵانە گیانی ٨ ملیۆن کەس دەگرێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای کردووە، جگەرەکێشان ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی ٨ ملیۆن کەس، هاوکاتیش چاندنی تووتن هەموو ساڵێک دەبێتە هۆی لەناوچوونی ٣.٥ ملیۆن هێکتار زەوی.

هاوکاتیش ڕێکخراوەکە هەڵمەتێکی ڕاگەیاندووە دژ بە جگەرە و تووتن، هەر لە کێشانییەوە تا چاندنی تووتن و گواستنەوەی، بەهۆی ئەو زیانانەوە کە بە مرۆڤ و ژینگەی دەگەیەنن.

تەندروستیی جیهانی ڕوونی کردووەتەوە، ٤.٥ ترلیۆن فیلتەری جگەرە بە شێوەی گونجاو لەناونەبراون، بۆیە ١.٦٩ ملیار ڕەتڵ پاشماوەی ژەهراوی پێک دەهێنن و هەزاران ماددەی کیمیایی ژەهراوی دەخەنە هەوا و ئاو و خاکەوە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکە، جگەرەکێشان ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی ٨ ملیۆن کەس، ١.٢ ملیۆنیش لەو کەسانە جگەرەکێشی ڕاستەوخۆ نین، بەڵکوو دووکەڵی جگەرەی ئەوانی دیکە هەڵدەمژن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە