پەیامی کورد... سەربازێکی دیکەی فەرەنسی لە هەولێر گیانیلەدەستدا
وەزارەتی بەرگری فەرەنسا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، سەربازێکی فەرەنسی دوای ئەوەی لەکاتی مەشقکردن بە هێزە عێراقییەکان، برینداربوو، گیانیلەدەستدا و ئەوەش دووەم رووداوی مردنە لەم هەفتەیەدا.
وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو سەربازە ناوی (نیکۆلاس لاتورتێ)یە، دوای برینداربوونی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “برینەکەی سەخت بووە و بە هەلیکۆپتەر گواستراوەتەوە بۆ شاری هەولێر، لەوێ گیانیلەدەستداوە”.
بەر چەند رۆژێک سەربازێکی دیکەی فەرەنسا لەکاتی راهێنان بە هێزە عێراقییەکان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە هەولێر و ئەنجامدانی نەشتەرگەری گیانیلەدەستدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە