پێنجوێن/ برینداربوونی ١٢ کەس لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا

پێنجوێن/ برینداربوونی ١٢ کەس لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا

پەیامی کورد ... پێنجوێن/ برینداربوونی ١٢ کەس لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پێنجوێن، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ئاب، ڕایگەیاند کە بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر ڕێگای شارۆچکەی پێنجوێن ١٢ کەس بریندار بوون.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە  لە نزیک ملەکەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن – سەیدسادق ڕووداوێکی پێکدادان ڕوویدا و بەهۆیەوە ١٢ کەس لە سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکیان کە پیکئاب بووە برینداربوون.

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتو٢چۆی پێنجوێن دەڵێت، به هۆی ئەوەی ئێستا وەرزی پێگەیشتنی بەرووبوومی كشتوكاڵییە له سنوری قەزای پێنجوێن و خاوەنی بەروبوومەکان دەچنە سەر کێڵگەکانیان یان بەرهەمەکانیان دەگوازنەوە بۆ بازاڕەکان شەقامەكانی پێنجوێن قەرەباڵغيەكی زۆری لەسەرە.

 

هاتوچۆی پێنجوێن ئەوەی ئاشکراکردووە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوام دەبێت و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هەردوو ئۆتۆمبێلەکە سەرپێچییان کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە