بەپەلە ... کەشناسی ئێران هۆشداری جیددی دەداتە ٥ پارێزگای ئەو ووڵاتە

بەپەلە  ...  کەشناسی ئێران هۆشداری جیددی دەداتە ٥ پارێزگای ئەو ووڵاتە

پەیامی کورد  ...   بەڕێوبەری گشتی پێش بینییەکانی دەزگای کەشناسی ئێران لە چالاک بوونەوەی سامانەیەکی باران بارینی نوێ لە ٥ پارێزگای ئەم ووڵاتە هەواڵیدا و هۆشدار دا کە مەترسی ڕوودانی لافاو زۆر جیددیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە هاتووە کە احد وەزیفە ، بەڕێوبەری گشتی کەشناسی ئێران لە چالاک بوونەوەی سامانەی باران بارینی نوێ هەواڵی دا و ڕایگەیاند : هاووڵاتیانی ئەم پارێزگایانە : پارێزگای فارس ، سیستان بەلووچستان ، خۆراسانی ڕەزەوی و باشووری ئەم هۆشدارییە زۆر بە جیددی وەر بگرن .

لە بەر ئەوەی کە چاوەڕێ دەکەن لە بەرزاییەکانی باکووری پارێزگای خووزستان بارینەکان زۆر زیاتر ببێت . لە چابەهار و بەندەری جاسک باران بارینی زۆر بە هێز پێش بێنی کراوە و ئەگەری ئەوە هەیە ڕووبارەکان تووشی لافاو ببنەوە

ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ ئەم سامانەیە خۆراسانی ڕەزەوی و باشووری دەگرێتەوە کە لەم ناوچانەدا شاهێدی زریان و هەورە تریشقە دەبین . لە پارێزگای کرمان و یەزد یش هەروەها بارینی باران و ڕەشەبا چاوەڕێ دەکرێت .

بەڕێوبەری گشتی پێش بێنییەکانی کەشناسی هەروەها جەختی کردەوە : لە باشووری فارس ، هۆرمۆزگان ، باشووری سیاستان بەلووچستان ، ناوچەکانی باشووری خۆراسانی ڕەزەوی و باشووری ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ ڕێژەی باران بارینەکە زۆر بە هێز دەبێت . بەم بۆنەوە هۆشداری دەدەین و ئاگاداری دەدەین خەڵک و جووتیاران هۆشدارییەکان زۆر بە جیددی وەربگرن و پێداچوونەوە بە هەواڵەکانی کەشناسی بکەن و ئاگاداری وەربگرن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە