ڕووسیا هاژەکێکی جیاوازی دژی ئۆکراینا بەکار هێنا

ڕووسیا هاژەکێکی جیاوازی دژی ئۆکراینا بەکار هێنا

پەیامی کورد... ڕووسیا هاژەکێکی جیاوازی دژی ئۆکراینا بەکار هێنا

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، جۆرە هاژەکێکی بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا بەکار هێنا کە خێرایییەکەی لە دەنگ زیاترە.

وتەبێژی وەزارەتەکە (١٩-٣-٢٠٢٢) ئاماژەی بەوە کرد، هاژەکەکە کۆگایەکی هاژەک و چەک و کەلوپەلی فڕۆکەی جەنگی ئۆکراینای لەژێر زەوی لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە پێکاوە، ئەوەش بەپێی بی بی سی.

ئەمە یەکەم جارە ڕووسیا دان بنێت بە بەکارهێنانی ئەو جۆرە هاژەکە لە هێرشەکەی بۆ سەر ئۆکراینا.

هاژەکەکە نوێترین جۆری هاژەکی بالیستییە و پێنج هێندەی خێرایی دەنگ خێراترە.

بەپێی سوپای ڕووسیا، ئەو جۆرە هاژەکەکە بۆ پێکانی ئامانجێک لە دووری دوو هەزار کیلۆمەترەوە بەکار دەهێنرێت و هیچ سیستەمێکی بەرگری هاژەکی ناتوانێت ڕووبەڕووی ببێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە