پەیامی کورد... 9 سەربازی تورکیا لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کوژران
له هێرشێكی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، 9 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو 12ی 1ی 2024 بڵاوی كرده‌وه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كیان و له ئه‌نجامدا، پێنج سه‌رباز كوژران و هه‌شت سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
دواتر وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوی كرده‌وه كه 4 سه‌ربازی دیكه‌یان هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌وه كوژران و كۆی سه‌ربازه كوژراوه‌كانیان گه‌یشته 9 سه‌رباز.
دوای ئه‌و هێرشه‌ی په‌كه‌كه، توركیا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له زاپ، مه‌تینا، خواكورك و قه‌ندیل و هه‌ندی شوێنی ڕۆژئاوای كوردستانی بۆردومان كرد.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی په‌كه‌كه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند كه 12ی چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە