پەیامی کورد … لە هێرشەکەی سەر باشیک سەربازێکی تورکیا کوژراوە
وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرایكردوە، لەهێرشەكەی شەوی چوارشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ بۆ سەر ناحیەی زێلكان لە سنوری شێخان، سەربازێكیان كوژراوە.
وەزارەتی بەرگری توركیا لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە:" لەئەنجامی هێرشی موشەكی بۆ سەر سەربازگەیەكیان لە سنوری " بەعشیقە" سەربازێكیان كوژراوە".
درەنگانی شەوی رابردوو بەوەشاندنی سێ موشەك بۆ سنوری ناحیەی زێلكان دووان لەو موشەكانە لەگوندی گودادی سنوری ناحیەی زێلكانی قەزای شێخان لەزەویان داوەو هاووڵاتیەكیان برینداركردوە، هەر بەپێی زانیاریەكان موشەكێكیش لەناو سەربازگەیەكی توركیا كەلەو ناوچەیەدایە كەوتووەتە خوارەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە