پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی هەرێم : وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە بڕیارێکدا بەشیکی دیکە بوودجە بۆ بەرەنگاری کۆرۆنا لە کوردستان دابین دەکات
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا به‌شێكی دیكه بوودجه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم دابینبكرێت.
سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عیراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی عیراق له به‌غدا رایگه‌یاند، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان گه‌یاندووه‌ته وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی فیدراڵ بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌روه‌ها بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی خه‌رجكردنی به‌شێكی دیكه‌ی بوودجه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مڕۆ بڕیاری له‌باره‌وه درا ئه‌وه‌ش بۆ به‌رده‌وامی دان به دابینكردنی پێداویستییه پزیشكییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
باسی له‌وه‌شكرد، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی فیدراڵ جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه له گرێ به‌ستی ئامێر‌و پێداویستییه پزیشكییه‌كان پشكی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكات و گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ش كرا جگه له كۆرۆنا تایبه‌ت به دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و جەختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگی زیاتر ده‌بێت له نێوانمان.
وه‌زیری ته‌ندرووستی وتیشی: "وه‌ك هه‌مووان ده‌زانن له عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش له دۆخی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆناداین و ئه‌وه‌ش پێویبستی به‌هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌یه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عیراق و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ بۆ دابینكردنی پێدوایستییه‌كان چوونكه نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه ته‌ندروستییه‌كان به‌رده‌وام پێداویستییه‌كان به‌كار ده‌هێنێت و پێویستی به كیت و تاقیگه هه‌یه، جگه له‌وه‌ش له ڕووی رێنمایی زانستی گفتوگۆكراو كۆمه‌ڵێك بۆچوون گۆڕایه‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە