به‌پێی زانیارییه‌كان لە هه‌ردوو سنووری پارێزگای " موسڵ و كه‌ركوك " هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌و فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش دڵنیایی به‌هاووڵاتیانی سنووره‌كه ده‌دات و جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، "ڕێ لهدزهكردنی چه‌كدارانی داعش ده‌گرین"، ته‌واوی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه تۆكمه‌ن و پارێزگاری له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش ڕایگه‌یاند : هەر میحوه‌رێك داوای هاوكاریی بكات ئێمه ئاماده‌ین".
به‌پێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ، وا گومان ده‌كرێت داعش هێرش بكاته سه‌ر شاری موسڵ و كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری و به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌هۆی هه‌ندێك جموجۆڵی سه‌ربازی داعش هێزی پێشمه‌رگه له سنوری هه‌ردوو پارێزگای موسڵ و كه‌ركوك كه‌وتووته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه لە سه‌نگه‌ردان و تا ئێستا له ئاماده‌باشی ته‌واو دان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە