بەرپرسێکی داعش لە کەرکووک دەستبەسەر کرا

بەرپرسێکی داعش لە کەرکووک دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد ... بەرپرسێکی داعش لە کەرکووک دەستبەسەر کرا

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیناد کە لەلایەن هێزەكانیان لە كەكوك بەرپرسی دیوانی غەنائمی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیركرا.

 

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە: لەلایەن هێزەكانیانەوە پشت بە زانیاری پێشوەختە توانیویانە (ئەبو بەكر) بەرپرسێكی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە نێو ماڵەكەی خۆیدا لە گەڕەكی پەنجاعەلی دەستگیربكەن.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا پەراوی لێكۆڵینەوە لەسەر تاوانبار كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە