بەرزاییەکانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بۆمباران کراو بنکەی نوێی سەربازی درووست دەکات

بەرزاییەکانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بۆمباران کراو بنکەی نوێی سەربازی درووست دەکات

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوێنێ یەکشەممە ١٨ ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨، لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بەرزاییەکانی شاهۆ و دەورووبەری بە چڕی بۆمباران کراوە.

سوپای پاسداران بە بیانووی بوونی حزبە کوردییەکان شاخی شاهۆی نزیک بە گوندی شمشیر بۆمباران کردوە.

بۆمبارانی کردنی شاهۆ لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە، خەسارەتی گەورەی ژینگەیی لێکەوتوەتەوە.

هەروەها لەمبارەوە لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسراوە : " بەشێکی زۆر لە هێزەکانی سوپای پاسداران پاش تەواو کردنی مانۆڕی سوپا، لە بەرزاییەکانی شاخی شاهۆ جێگیر کراون و دەستیان کردووە بە درووست کردنی بنکە و پێگەی سەربازی نوێی دیکە .

هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکان سوپای پاسداران، دەستی بە پچڕاندنی هێڵی مۆبایلی دانیشتوانی گوندەکانی دەرووبەری شاخی شاهۆ کردووە و هەروەها لە ڕۆژی چوارشەممەوە ١٤ ی نۆڤەمبەر ، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ تەواوی تەلەفوونی گوندەکانی دەورووبەر لە بەرزاییەکانی شاخی شاهۆی پچڕاندووە.

 جێگای ئاماژەیە سوپای پاسداران لە تۆپباران کردنی شاخی شاهۆ چەکی نوێی بەکار هێناوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە