پەیامی کورد... جێگیرکردنی هێزێکی زۆر لە سنووری بانە و سەقز لەلایەن سوپای پاسدارانەوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران هێزێکی زۆری ڕەوانەی سنوورەکانی «چۆمان، زەڕێ، سوورکێو و بلەکێ» و دەوروبەری سنوورەکانی شاری بانە و سەقز کردووە و قەدەغەی هاتووچۆی لەم ناوچانە ڕاگەیاندووە.
هەروەها فڕۆکەکانی سوپای پاسداران ڕۆژانە بە سەر ناوچەکە و شارەکانی «سەقز» «بانە» و مەریواندا لە مەودایەکی نزمدا دەسووڕێنەوە و بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکدا.
جێ ئاماژەیە دوای بانگهێشتی هاووڵاتییان بۆ ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە مامۆستایان، هێزە سەرکوتکەرەکان ڕژێم هێزێکی زۆری لەنێو شاری سەقزدا بڵاو پێکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە