پەیامی کورد... ئەردۆغان سەردانی سعوودیە دەکات
سەرۆککۆماری تورکیا، لەسەر بانگهێشتی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز سەردانی ڕیاز دەکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەمیانی کۆبوونەوەکانی سەردانەکەی ئەمڕۆ و سبەیدا، چاوپێداخشاندنەوە بە پەیوەندییەکانی تورکیا و سعوودیە دەکرێت و ئەنجامدانی کاری زیاتری پێکەوەیی تاوتوێ دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە بێت، هەر لە کۆبوونەوەکاندا جگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەبارەی دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، هەر دوو لا ئاڵوگۆڕی بیروڕای یەکتر دەکەن.
لەدوای کوژرانی (جەمال خاشقچی) ڕۆژنامەنووسی سعوودی لە باڵیۆزخانەی (ڕیاز) لە ئیستەنبوڵ-ی تورکیا لە ساڵی 2018، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سعوودیە گرژی و ئاڵۆزی تێ کەوت، سەردانەکەی ئەمڕۆی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان-یش بە یەکەم سەردانی فەرمی هەژمار دەکرێت بۆ سعوودیە لە دوای ئەو ڕووداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە