سەرۆکی تانزانیا بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

سەرۆکی تانزانیا بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد … سەرۆکی تانزانیا بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

 

سەرۆكی وڵاتی تانزانیا لە كیشوەری ئەفریقیا بەهۆی تووش بوونی بە پەتای كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.

 

(سامیە حەسەن) جێگری سەرۆكی تەنزانیا لە كیشوەری ئەفریقیا رایگەیاند، (جۆن ماگۆفۆلی) سەرۆكی وڵاتەكەی لەتەمەنی ٦١ بەهۆی تووش بوونی بە پەتای كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.

 

بەپێی زانیارییەكان، دوێنێ‌ سەرۆكی تەنزانیا لەڕێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتییەوە گواسترایەوە بۆ وڵاتی كینیاو دواتیش بۆ نەخۆشخانەیەكی هیندستان، بەڵام لە حاڵەتی بێهۆشیدا بووە.

 

پێشتر سەرۆكی تەنزانیا رایگەیاندبوو، پەتای كۆڕۆنا كێشەیەكی گەورەیەو خوای گەورە گەلەكەی دەپارێزێت لەو پەتایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە