پەیامی کورد ... به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له پارته سیاسییه‌كانی عیراق ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كاندیدێك رێكنه‌كه‌ون بۆ بوونه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق به كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی وتوه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كردووه، ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌ون له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ بوونه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو و له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانیشه‌وه قبوڵكراو بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر به‌رهه‌م ساڵح داوای له دادگای فیدراڵی عێراق كردبوو گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ دیاری بكه‌ن، به‌ڵام ووڵامه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆك كۆمار ئاشكرانه‌كردبوو، بۆیه به‌رهه‌م ساڵح دووباره داوای له دادگاكه كرده‌وه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ دیاری بكاته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە